# ناو مانا
1051 نەبەرد 1. بەپشوو لە هەموو کارێکدا؛ 2. ئازا و هەرگیز نەبەز.
1052 نەبەز پاڵەوان، شکستنەدراو، نەشکاو، بەهێز و توانا.
1053 نەچیر ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
1054 نەردین نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.
1055 نەسران تیرەیەکی کورد بوونە کە لە شاری کووتی کوردنشینی باشووری کوردستانی ئێراقدا ژیاون، بەڵام لە سەردەمی حوکوومەتی بەعسدا زۆربەیان دەرکران و عەرەبیان لە شوێنیان دانا.
1056 نەمر 1. زیندوو، هەرماو؛ 2. سەرنێوی شێخ مەحموودی مەلیکە کە دژی بەریتانیا لە کوردستانی باشوور، بۆ رزگاریی کوردستان راپەڕی.
1057 نەمروود 1. چیایەکە لە کوردستانی ژێر دەسە‌ڵاتی تورکیە، کە شوێنەواری کۆنی وەکوو پەیکەری مرۆڤی لێیە؛ 2. شارێکی کەونارایە لە کوردستانی باشوور کە نەماوە، بەڵام ئاسەواری هەر ماوە؛ 3. نێوی پاشایەک بووە کە ئیبراهیم پێغەمبەری خستۆتە ناو ئاگرەوە.
1058 نەهری 1. جۆرێک ترێی سپی؛ 2. رۆباری گەورە؛ 3. بەئاو گەییشتنی کارێزکەن؛ 4. نێوی ناوچەیێکە لە کوردستان کە مەشایەخی گەورەی لێ هەڵکەوتوون و بە شێخەکانی نەهری بەنێوبانگن.
1059 نەوا 1. نەک، نەبایە، نەوەکوو؛ 2. ئەنوا، پەناگا؛ 3. نە بەمجۆرە؛ 4. قەتارێکە لە مۆسیقای ئێرانیی و کوردیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان؛ 5. ژنی جلوبەرگ خاوێن و تەیار؛ 6. کیژی تازەپێگەییشتوو؛ 7. ئاواز، سۆزی گۆرانی، ورینگەی خۆش؛ 8. ماڵ و سامان.
1060 نەواڵ 1. نوواڵ، شیو، دۆڵ؛ 2. لافاوی توانەوەی بەفر لە چیا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!