# ناو مانا
1041 نسێ سی، سێوەر، سێبەر.
1042 نشوان نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاریی لە کوردستان شمالی.
1043 نما 1. دیمەن، چاوەنداز؛ 2. شاندەر، رووگەنوێن؛ 3. دیاری دا.
1044 نوا 1. وشەیێکی کەڵوڕییە، واتای: پێش، بەر، پێشەوە، بەرەوە دەدا؛ 2. شوێنێ کە باران نەیگرێتەوە؛ 3. ئەشکەوت، غار، زاخە؛ 4. هەر جارێ لە بارینی بەفر.
1045 نۆبار 1. تازەبار؛ 2. سەرەتای بەهار؛ 3. گوندێکە نزیک گوندی تەرەغە لەلای بۆکان.
1046 نیاز 1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.
1047 نیازی پێداویستی.
1048 نیاک نیا یان نیاک، وشەیێکی کەڵوڕییە واتای: باو باپیران دەدا.
1049 نییەر 1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
1050 نێچیر ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!