# ناو مانا
1031 ناوازە 1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا.
1032 ناوتۆ دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!
1033 ناودێر نێونراو، بەنێوبانگ، نێودیارکراو بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن.
1034 ناوکۆ 1. دەروون و هەناوی نووسین و گوتار، ناوەوەی هەر شتێک؛ 2. ناوەڕاستی خەرمان و هەر شتێکی دیکە..
1035 ناکام بە مراد نەگەییشتوو، بەئاوات نەگەییشتوو.
1036 ناکاو لەپڕ، لەخڵاف، کوتووپڕ.
1037 نزا پاڕانەوە، لاڵیانەوە، تکای ودم بۆ بێوەیبوونی کەسێک.
1038 نزار نسار، خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.
1039 نسار خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.
1040 نسکۆ رەت، سەرسم، نووچبردن بەتوندیی، پاهەڵکەفتن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!