# ناو مانا
1021 مەکۆ 1. سەنگەر؛ 2. پەناگە، حەشارگە؛ 3. کۆ، کۆگا؛ 4. جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک؛ 5. جێگەی بەسەریەکاکردنی شت؛ 6. شتێکی سەروبنباریکی هێلکەوێنەیە بەڵام گەورەتر، کە جۆڵا مەکارەی تێدەخا و جۆڵایی پێدەکا.
1022 مەڵبەند 1. (کان)ی ژێر زەوی؛ 2. سەرزەوینی جێگەژیان.
1023 ناتۆر باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ.
1024 نادر کەموێنە، دەگمەن، بێهاوتا.
1025 ناران نێوی گوندێکە لە کوردستانی بندەستی تورکیە.
1026 نارە 1. گۆرانیی هێور و خۆش؛ 2. دەنگی نەرم و بەسۆز.
1027 ناسیار ناسیاو، ئاشنا، ناس.
1028 ناسیکۆ نێوی یەکێ لە تیرەکانی کوردە کە لە 881 ی زایینیدا ژیاون و دانیشتووی ناوچەی زامووا بوونە.
1029 نالی 1. زراڤ، باریک؛ 2. هاوار و رۆڕۆ؛ 3. پرزەی ناو قەڵەمی قامیش؛ 4. دۆشەک؛ 5. نازنێوی شاعیری نێوداری کورد، (مەلا خدری ئەحمەدی میکائیلی) یە، کە خەڵکی گوندی (خاکوخۆڵ) شارەزوور بووە.
1030 نامۆ نائاشنا، نەشناس، نەناسراو، بیانی، بێگانە، غەریب.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!