1011 |
مەرا |
نێوی چیایەکە لە سیدەکان لە کوردستانی باشوور. |
1012 |
مەردان |
1. کۆی مەرد؛ 2. مرۆیانی ئازا و دڵاوا؛ 3. چەکوش؛ 4. پێمەڕەکاریی، کێڵانی زەوی بە پێمەڕە. |
1013 |
مەردۆخ |
1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە. |
1014 |
مەروان |
شاری مار، شارەمار، ماروان، مەریوان؛ مەروان نێوی کۆنی شاری مەریوانە، مەریوان لەرادە بەدەر ماری زۆرە، من بۆ خۆم دیومە و راستە. لەلای خوارووی شاری مەریوانەوە گوندێکی بچووک بەنێوی تازەدێ هەبوو کە لەبەر ماری زۆر سووتاندیان. بەهاران دەوروبەری زرێوار، دەڵێی شارەمارە، بن هەر کەڤرێ بەگەڕی و سەر هەر بەردێ هەڵدەیتەوە، کۆمەڵێک ماری تێدایە. خەڵکی بەساڵاچوو لە مەریوان دەڵێن: لەبەر ماری زۆر بووە کە ئەم شارە لەپێشدا به ماروان و پاشان مەروان و ئەوسا بە مەریوان نێودێر کراوە. لەلای خوارووی شاری مەریوانیشەوە لە سەر رێگای مەریوان بۆ سنە، پردێک هەبوو بەنێوی کەڵیکەوە کە دەپەڕییەوە بۆ گوندی ترخاناوا، بەسەر ئەو پردەدا، وەکوو مێروولە مار دەهاتن و دەچوون. یەک دوو گوندیش لە نزیک زرێبار بوون کە لە سرمیچی ماڵەکانیەکەوە، وەکوو گوو مشک ماری لێ بەر دەبووەوە، ئەو گوندانەشیان چۆڵ کرد و سووتاندیانن. |
1015 |
مەریوان |
لە فەرهەنگی (دێهخودا) ی فارسدا هاتووە کە لە بنەڕەتدا مارین بووە، چونکە ماری زۆری هەیە. بڕوانە مەروان. |
1016 |
مەزدا |
1. نازنێو یان کورتکراوەی ئەهوورامەزدا، خودای زەڕدەشتییەکان بووە؛ 2. کولانکە یان کونەڕۆچنە کە رووناکایی هەتاو یان تیرۆژ دەداتە ژوورێ؛ لە فەرهەنگی فارسیی (عمید) دا هاتووە کە مەزدا واتە: خستنەسەر و زیادکردن، بردنەسەری نرخی شت، کە فڕی بەسەر ئەو مانایەوە نییە. |
1017 |
مەزدەک |
1. کولانکە، کڵاوڕۆژنە، رۆچنە؛ 2. ئاگر و رووناکیی؛ (مەزدەک) کوڕی (بامداز) و خەڵکی (مازرایا)** ی قەراخ رۆباری دیجلە و بە رەتەوە کورد بووە! (مەزدەک) لە سەردەمی قوباد پاشای ساسانیدا ئایینێکی داهێنا کە بنەمای ئەو ئایینە لە سەر بەرابەریی و هاوبەشیی بوو و بڕوایان بە رووناکیی بوو، ئەو ئایینە لایەنگری زۆری پەیدا کرد و قوباد پاشاشی رەگەڵ خۆ خست، بەڵام دواتر پیاوەگەورەکانی ئێران، لە سەردەمی دەسەڵاتداریی نەوشیروندا، هێرشیان بردە سەر مەزدەک و خۆی و چەندین هەزار لە لایەنگرەکانی کوژران؛ لە کۆپەڕی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە کە: کاتی خۆی، ئەو قوباد شایە لە دیاربەکرەوە هاتۆتە سنەی سەردەمی قەڵای پڵنگان و هەندێ لە عەشیرەتەکەی لەوێ ماونەتەوە، بۆیە ئێستا نیوە زاراوەی ئەردەڵاننی، یان نیوە زاروەی کوردەکانی سنە، بێژە بێژه و نزیک بە زاراوەی کوردەکانی دیاربەکرە و وشەی کرمانجی زۆری تێدایە. |
1018 |
مەزن |
1. سەرۆک؛ 2. گەورە. وەکوو: (چیای مەزن)، (خودای مەزن) |
1019 |
مەگروون |
نێوێکی کۆنی ئارامییە و لە پیرەمەگروون وەرگیراوە؛ روانگەئەکی دیکەش هەیە کە دەڵێ: مەگروون لە بنەڕەتدا (گروون) بووە کە زاراوە گۆڕیویەتی و واتای کەوڵکردن و پێستگرتنەوە دەدا. |
1020 |
مەم |
1. مەمێ، مەمە، مەمکەی ژن؛ 2. نێوی ئەوینداری بەنێوبانگی زین، (کاکە مەم) لە چیرۆکی (مەم و زین) دا. |