1001 |
میلکان |
جێگای چادر و چێخبەرپاکردنی خێڵاتی کورد. |
1002 |
مێدیا |
1. ماد، مەدیا، میدیا، نێوی دەوڵەتی مادەکان بووە؛ 2. ئەو شوێنەی کە مادەکانی لێ ژیاون؛ (میدی) یەکان لە رەگەزی هێند و ئورووپی بوونە و لە سەدەی نۆیەمی بەر لە زایین، لە رۆژهەڵاتی زەلیای کاسپین یان قەزوێنەوە چوونەتە رۆژاوای باکووری کێوەکانی ئێران واتە وڵاتی (میدیا) و وردەوردە دەسەڵاتیان بە سەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە و لە کۆتایی سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین، حوکوومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراندووە و نەتەوەی پارسیشیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و شاری هەگمتەنا یان هەکمتان، هەمەدان) ی ئێستایان کردووە بە پایتەخت، بەڵام ساڵی 550ی بەر لە زایین بە دەست کوورشی هەخامەنشی بەزیون و لە دەسەڵات کەوتوون. وشەی ماد دواتر لە سەردەمی ساسانییەکاندا بووە بە (مای) و پاشان عەرەب کردوویەت بە (ماه)، بۆ میناک بە دینەوەریان گوتووە: ماه بەسرە و بە نەهاوەندیش: ماه کووفە! بڕوانه بۆ وشەی ماد. |
1003 |
مێرا |
1. گەوره و مەزن؛ 2. خۆشەویست؛ 3. جێگای رێز؛ 4. ئەو تاجەی کە لە گیا و گوڵ درووست دەکرێ بۆ سەر سەری ئەو کیژانەی کە لە جەژنی سەری ساڵی مەسیحی یان شەوی زستاندا بەشداری دەکەن؛ 5. مێرا یان میترا: نێوی پەیامبەری رێز و خۆشەویسییە؛ 6. ئەو یازدە نووک یان نێزەیەی کە وەکوو نیشانەی رۆشنایی ئایینی زەڕدەشت ماوەتەوە و هێمایە بۆ رووناکی هەتاو. مارد، مار، مێر، مێرا، لە ریشەی کۆنی کوردیی (مێهر یان میترا)، کە ئایینی بەر لە زەڕدەشتییەکان، واتە (میتراپەرەستی) بووه، وەرگیراوە و دوای ئەم ئایینەی (میتراپەرەستی)، زەڕدەشتپەرستی هاتۆتە نێوان. ئەو نێوانەی کە لە کوردستان بە وشەی (مێر)، دەس پێدەکەن، وەکوو (مێردین، مێرگەسوور، مێرگەپان، مێراوەر، مێروەند، و هیدیکە)، دوور نییە بە ریشەی نێوی میترا و میتراپەرستییەوە نزیک بن. نیشانەی ئایینی زەڕدەشت ئێستاش لە چیای (چەمی رەزان) کە بە سینگی کێوێکی بەرزەوە لەناو (مەڕ یا ئەستێودان)ێکی گەورەدا هەڵکنراوە و بە فارسی دەبێتە دەخمە، گۆڕی فەروەرتیش دووهەمین پاشای مادەکان لەوێیه، هەر ماوە و پارێزراوە. بڕوانە بۆ وشەی مارد و ماردین لە بەشی کوڕان. |
1004 |
مێران |
پیاوچاکان، مەردان. |
1005 |
مێرخاس |
پیاوچاک، پیاگخاس، پیاوی ئازا. |
1006 |
مێهران |
شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی رۆژهەڵات کە بە زاراوەی کەڵوڕی قسە دەکەن. |
1007 |
مەبەست |
قەستی ئینسان لە کارێک. |
1008 |
مەتین |
1. ژیر؛ 2. سەنگین و کردار باش؛ 3. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور. |
1009 |
مەتینا |
1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان. |
1010 |
مەدهۆش |
1. سەرگەشتە و سەرگەردان؛ 2. نازنێوی شاعیرێکی کورد لە کوردستانی باشوور. |