# ناو مانا
1 گابریاس نێوی فەرماندەرێکی ماد بووە کە بەرپرسی یەکێ لە لەشکرە پیادەکانی کوورشی هەخامەنشی بووە.
2 گاداتاس خوداداو، فەرماندەرێکی ماد بووە کە بەرپرسی یەکێ لە لەشکرە پیادەکانی کوورشی هەخامەنشی بووە.
3 گارۆ گارگارۆ، هێلانەی مەل لە کونی داردا.
4 گارۆسا نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.
5 گارە 1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتن‌ی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی‌، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
6 گاوارە 1. دۆڵی گاوران، گاوەرە، لە بنەڕەتدا (گاوردەڕڕە) بووە، واتە: دۆڵێک کە کوردی (گۆران)ی لە دەوروبەر ژیابێ؛ 2. تیرەیەکن لە هۆزی گۆران لە ناوچەی کرماشان. بڕوانە گۆران.
7 گاوەرۆ 1. لە بنەڕەتدا گاورڕۆ بووە واتە: چەمێک کە کوردی یارسانی لە قەراخدا ژیابێ، رۆباری گاورەکان، یان چەمێک کە هی گاورەکان بووبێ؛ 2. نێوی چەمێکە لە نێوان سنە و کامیاران.
8 گرنگ بایەخدار، بەنرخ، کار یان شتێک که بایەخی هەبێ.
9 گریڤان 1. گردی پاسەوانان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە بادینانی کوردستان؛ 3. واتای (ژێرکراسی)ش دەدا.
10 گوندی لادێیی، خەڵکی دێهات، کرمانج.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!