# ناو مانا
1 کابا 1. کاب، قاپ، جگ؛ 2. میچ، بنمیچ، سەرمیچ؛ 3. دەق.
2 کابان 1. ژنی ئاگاداری ماڵ، کەیوانوو، کەیبانوو؛ 2. نازنێوی گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان، (کەریم کابان)ی خەڵکی سلێمانییە.
3 کاپۆ هێلانەی باڵداران.
4 کاتا جۆرێک کولێرەیە کە لە بن ژیلەمۆدا دەبرژێ.
5 کاجینە دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە.
6 کاخڵی قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نا‌ن بەکاری دەبەن.
7 کارا 1. کوچک، بەرد، کەڤر، سەنگ؛ 2. کارکوژ، کەسێک کە کاری باشە.
8 کاراک کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.
9 کاراکاس لە سەردەمی ساسانییەکاندا پایتەختی وڵاتی میسان بووە لە باشووری کوردستان کە کوردی فەیلیی تێدا ژیاوە.
10 کارچین جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!