1 |
ڤاری |
1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار. |
2 |
ڤارین |
1. تەنیایی؛ 2. نادیاریی. |
3 |
ڤاژی |
1. ئەوانیش، وانژی؛ 2. ئاوەژوو. |
4 |
ڤانا |
ئەوانە، یانە، ئەیانە. |
5 |
ڤایە |
ئەوەتا، ئەوەها. |
6 |
ڤیان |
1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە. |
7 |
ڤیانا |
1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان . |
8 |
ڤینا |
1. ئەمە؛ 2. داخوازیی. |
9 |
ڤیندا |
1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ. |
10 |
ڤێنووس |
ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە. |