# ناو مانا
1 ژاژا گیایەکە بۆنخۆش.
2 ژاژاک ژاژکە، جاچکە، بنێشت، وێژەن.
3 ژاژڵە 1. ژاژەڵان، ژاژۆک، چیتەڵان، قامیشەڵان؛ 2. نێوی گوندێکە لەپشتی ماوەت بەرانبەر بە چیای ئالان کە رۆباری چۆمان بە نێوان ئەم گوندە و چیای ئالاندا تێدەپەڕێ و بە بەر چیای ئاسۆسدا دەڕوا و دەڕژێتە لەمپەری دووکان لە باشووری کوردستان .
4 ژالیان ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.
5 ژاڵان 1. کۆی (ژاڵ) ە کە دەبێتە (کون)؛ 2. جێگە، وەکوو: هەنگەژاڵ واتە: جێگەی مێشەنگوێن یان هەنگ؛ 3. رۆبارێکە لە گوندی جیگەران لە هەرێمی کرماشان.
6 ژاڵانی چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە.
7 ژاڵە لووڕک، روول، روولک، دارێکی هەمیشە سەوزی تاڵە، گەڵای وەک گەڵای بیی وایە بەڵام تۆزێ پانترە و گوڵی سوور و سپی دەگرێ؛ ژاڵە نێوی دوو گوندە لە ناوچەی سەنگاو و تانجەڕۆ؛ باشووری کوردستان بەتایبەت بادینان، دارژاڵەی خۆڕسکی هەیە.
8 ژاڵەسا 1. ژاڵەی بەر سێبەر؛ 2. گوندێکە لە کوردستان.
9 ژنێن نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.
10 ژووار 1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!