# ناو مانا
1 ژامان 1. زەنگی کلیسا، کۆی زەنگی کلیسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە باکووری کوردستان.
2 ژامکۆ بەرپرسی زەنگی کلیسا.
3 ژامەک نێوی کۆنی گوندێکی کوردنشین بووە، لە ناوچەی سێواس، لە باکووری کوردستان، کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
4 ژاوەرۆ 1. چۆمی هەمیشەروون؛ 2. چۆمێک کە هەمیشە لە ژاوەی بێ و لە رەوتورۆدابێ؛ 3. مەڵبەندێکە لە هەرێمی هەورامان لە کوردستانی رۆژهەڵات کە داگری چەند گوندە و بە (چەمی ژاوەرۆ) ناودێر کراوە. گوندی بێساران و ئەوێهەنگ و هوویە و سەرهوویە و پڵنگان و پایگەلان سەر بەم هەرێمەیە.
5 ژاکۆ نێوی چیایەکە لە ناوچەی سەرحەد لە باکووری کوردستان.
6 ژیان ژی، گوزەران، زینگی، زیندەگی.
7 ژیرۆ ئاماژە بە ئینسانی ژیر.
8 ژیلوان 1. ژیلەوان، ئاگرەوان، کەسێک کە سەروکاری لەگەڵ ئاگرە؛ 2. کەسێک کە رەز و داری مێو بەخێو دەکا: رەزەوان، ئاگرەوان؛ (ژیل) بە تەنیا 1. واتای: بزووتن و جووڵان؛ 2. ورد، پێچەوانەی درشت؛ 3. وردەئاگری ژێر خۆڵەمێش دەدا؛ (وان)یش بەخێوکەر و بارهێنەر؛ (ژیلوان)یش 1. واتە ئاگرەوان؛ 2. رەزەوان؛ 3. ژیلوان: شاخێکە بەسەر گوندی مالوومەدا دەڕوانێ و بەرانبەر بە چیای ئاسنگەرانە و سەر بە ناوچەی سلێمانییە لە باشووری کوردستان. بڕوانە ژیلەمۆ.
9 ژیلەمۆ سکڵی وردی داری مێو، وردە سکڵ بن خۆڵەمێش کە دیسان دەتوانی ئاوری پێ بکەیتەوە.
10 ژیلەوار گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی هایمان لە لای ئانکارا کە کوردی هەڵداژراوی سەردەمی عوسمانین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!