# ناو مانا
1 ڕابوون 1. هەستان، راسان؛ 2. راپەڕین.
2 ڕابین هەستین، هەڵسین.
3 ڕابەر پێشەوا، رێبەر.
4 ڕاتب 1. جیرە؛ 2. مووچە، بژیوێ کە دەدرێ بە کارمەندی دەوڵەت؛ 3. ئەو کەلوپەلەی راوکەر لە پشتی خۆی دەبەستێ.
5 ڕاجان باپیرەی زەڕدەشتی پەیامهێنەر.
6 ڕاچاو لەژێرچاوگرتنی هەر گیاندارێک چی ئنسان یان حەیوان بۆ کۆنترۆڵکردن لە کاتی راو یان هەر رووداوێکی دیکە. بۆ نموونە کاتێ کە دەچی بۆ راو، راوچی دەڵێ: ئەو کەروێشکەم بۆ راچاو بکەن بزانم بۆ کوێ دەڕوا.
7 ڕاژان 1. هەژان، لەرینەوە، جووڵانەوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە نزیک بە شاری ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات کە لە سەر رێی (گەلی)ی قاسملوو هەڵکەوتووە.
8 ڕاژانکۆ نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.
9 ڕاژۆ 1. کاریتە و دیرەگی بچووک؛ 2. گوندێکە لە کوردستانی رۆژهەڵات.
10 ڕاژین راژێنەر، رانندە، لێخوڕ، کەسێ کە کاری لێخوڕینە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!