# ناو مانا
1 چاپان 1. کۆی شەقڵی خەرمان، چەند شەقڵ پێکەوە؛ 2. دوو گوندن لە دۆژ گوندەکانی (پاسارنیان و ئینچک و سونەتە) لە ناوچەی بانە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان. چووار رێی چاپان بەنێوبانگە.
2 چازان 1. حەکیم، پزیشک؛ 2. زانا؛ 3. چاکزان، باش لەشتزان؛ 4. ئازارناس، ئەو کەسەی کە سەری لە نەخۆشی و ئێشوئازار دەردەچێ.
3 چالاک 1. بەکار؛ 2. هەڵسووڕاو؛ 3. لەشسووک؛ 4. ئازا و بەدسەتوبرد.
4 چان 1. جەنجەڕ، دەزگایەکی‌‌ درووستکراو لە دار و ئاسنە کە بۆ کوتانی گەنمی دروێنەکراو بەکار دەبرێ و پەڕەپەڕەی ئاسنی پێوەیە کە کوڵەشی گەنمەکە ورد دەکا و ئامادە دەبێ بۆ شەن و کەو کردن. 2. ئامرازێکە لە جۆماڵدا بەکاری دەبەن و جۆگەی ئاوی پێ خاوێن دەکەنەوە. 3. زەنگۆڵەی خەبەردارکردن.
5 چاودێر چاو لە شتێ کردن بۆ ئاگالێبوون.
6 چاوە 1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست.
7 چاکار کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا.
8 چاکبین باشبین، ئینسانی باش و خێرخواز.
9 چاکۆ گوندێکە لەسەر رێگای خانێ بۆ سەردەشت نزیک بیبلینگ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
10 چاکین چاک و باش، باشترین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!