1 |
هاتان |
بەخت و ئێقباڵ، شانس. |
2 |
هاژین |
هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر) |
3 |
هاژە |
1. دەنگی گەڵا و دەنگی با و دەنگی خشەخشی داران؛ 2. خوڕەی ئاو. |
4 |
هاسێن |
هەستیار، خاوەن هەست. ئەو کەسەی کە وردکۆڵ و وردبینە لەکار و تێکۆشاندا. (یەکجار هاسێنە! دەڵێی ئاسکە!) |
5 |
هاشمە |
بە زاراوەی زازاکی واتە: مانگی ئاسمان، هەیڤ. |
6 |
هالان |
1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار. |
7 |
هاما |
1. هەر ئەمەیە، هەرئەمەسە؛ 2. لەو دەمەدا، لەو کاتەدا؛ 3. ئەوە هاتوو، گرتمان، گریمان. |
8 |
هانا |
1. هەنا، هەتەر، بڕ، سۆمای چاو، بڕستی دیتن، سۆمای چاوم کز بووە و هانای نەماوە؛ 2. سرەوت، واز، هانام لێ بڕاوە بێوازم؛ 3. هێز و توانا، هانام نەماگە؛ 4. بەفریاهاتن، یارمەتیدان، بەشکەم بیت بە هانامەوە؛ 5. هیوا و ئاوات، بێ هانام چیبکەم؛ 6. تکا و لاڵە، هانام هێناوەتە بەر تۆ؛ 7. هانێ، ئەو جۆرە، ئاوەها، بۆ شتێکی هانا (هانێ) ئینسان نابێ تووڕە بێ. |
9 |
هانیس |
هان یان هانە، نێوێکی کۆنی کوردییە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە هاتنی زەڕدەشت و وشەیێکی کۆنە لە زاراوەی هەورامیدا کە یەکێکە لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردیی. واتای هانیس: 1. کانی بن سێبەر، کانی لانسار؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی سنە لە بنپاڵ گوندی خەیارە، کە دوو گوندی نزیک بە یەکن. |
10 |
هانە |
1. هانکە، کانی، سەرچاوە؛ 2. دنە، هان، هانەهانەی مەدە؛ 3. هەناسە، هانەم بڕیا ئەونە پفم پێدا کرد؛ 4. ئەوەتان، ئەوەتا، هانە ئەو ناوه بۆ خۆیان کایە دەکەن. |