# ناو مانا
1 هادار نەجووڵ، نەجم، مەند.
2 هاژان راشەکان و لەرینەوەی بەهێز، وەکوو هاژەی دار و هاژەی ئاو و شتی دیکە.
3 هانۆ هۆنۆ، یاریدەدەر، کەلگیر. (پارەکەی زۆرە، ئەگەر کەلمان بگرێ، باشە).
4 هاوا نێوی کێوی دەماوەندە لە ئاوێستادا.
5 هاوار 1. داد و فریاد، بانگ و هاوار؛ 2. بانگڕاهێشتن بۆ ئاریکاریی و رەهابوون لە تەنگانە؛ 3. ئاخ و داخ؛ 4. هانا بۆ کەسێ بردن؛ 5. نێوە بۆ دوو گۆڤاری کوردی، کە یەکەمیان (جەلادەت عالی بەدرخان) لە ساڵی 1932 ی زایینیدا دەریخست، کە بە تێکڕایی 57 ژمارەی لێ دەرچوو، دووهەمیان حافز مستەفا قازیی، ساڵی1971 ی زایینی لە بەغدا دەریخست، بەڵام دوای سێ ژمارە داخرا؛ 6. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور، لە داوێنی چیای شنروێ کە کاکەیین.
6 هاوبیر هاوهزر، هاوڕا، لە بیروڕادا وەکوو یەک.
7 هاوبەش هاوکار و شەریک لە کار و کاسپی یان موڵک و ماڵدا.
8 هاوتا 1. وەکوو، وێنەی؛ 2. هاولف، هاوبەش.
9 هاوژین 1. دووکەس کە پێکەوە بژین و گوزەران بکەن؛ 2. خافڵاندن و خاپاندن: ئەو مناڵە بهاوژینە.
10 هاوناس ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!