# ناو مانا
1 ناتۆر باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ.
2 نادر کەموێنە، دەگمەن، بێهاوتا.
3 ناران نێوی گوندێکە لە کوردستانی بندەستی تورکیە.
4 نارە 1. گۆرانیی هێور و خۆش؛ 2. دەنگی نەرم و بەسۆز.
5 ناسیار ناسیاو، ئاشنا، ناس.
6 ناسیکۆ نێوی یەکێ لە تیرەکانی کوردە کە لە 881 ی زایینیدا ژیاون و دانیشتووی ناوچەی زامووا بوونە.
7 نالی 1. زراڤ، باریک؛ 2. هاوار و رۆڕۆ؛ 3. پرزەی ناو قەڵەمی قامیش؛ 4. دۆشەک؛ 5. نازنێوی شاعیری نێوداری کورد، (مەلا خدری ئەحمەدی میکائیلی) یە، کە خەڵکی گوندی (خاکوخۆڵ) شارەزوور بووە.
8 نامۆ نائاشنا، نەشناس، نەناسراو، بیانی، بێگانە، غەریب.
9 ناوازە 1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا.
10 ناوتۆ دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!