# ناو مانا
1 لاز لاوی جوانچاک
2 لازان کۆی لاز، وشەی لاز بەتەنیا 2 واتای هەیە: 1. (شەک) و (بەران)ی چووار ساڵە، 2. کوڕی گەنج و شۆخ و شەنگ. (لازان)یش واتە: کۆی بەران، کوڕگەلی شۆخ و شەنگ.
3 لازۆ لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.
4 لاس 1. لاز، لاج، لاوی جووانچاک؛ 2. لاخە، گیای دووراوی نەبەسراوی کۆمنەکراو؛ 3. دەنگی گەماڵ لەکاتی تاوکردنی دێڵەبەبادا؛ 4. دارێکە لە دارسنجوو دەکا و دڕکی نییە؛ 5. کۆمای گزرە؛ 6. ژەنین یان پێوەدانی گۆڵەسەگ لە دەسان؛ 7. فریو؛ 8. ریخ یان لاسی گا، شیاکە؛ 9. نێوی قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) ە کە لاس خەڵکی باڵەک و لە هۆزی باڵەکیان بووە.
5 لاسار 1. گوێنەبیس و سەرەڕۆ؛ 2. هاروهاژ و گوێنەدەر؛ 3. سەرسەخت.
6 لاسامە رێژنە، رەهێڵە، شەستەباران.
7 لاسۆ کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.
8 لانۆ بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.
9 لاوان کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!
10 لاوژە 1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!