1 |
قادێ |
1. زەوین، خاک؛ 2. گۆڕەپان، مەیدانی کایە. |
2 |
قارا |
1. ئارام و ئۆقرە؛ 2. وشەی دووهەمی وشەدووانەی (ئارا و قارا) یە، وەکوو: ئارا و قارای نەما. |
3 |
قارس |
1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان . |
4 |
قارووش |
جۆرێک گیایە کە گەسکی لێ درووست دەکەن. |
5 |
قازەن |
دەسک و گوڵ لە چەڵتووکی برنج. |
6 |
قاسپە |
قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو. |
7 |
قشڵاخ |
1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە. |
8 |
قورینگ |
باڵندەیەکە لە شێوەی شینەشاهۆ، هاوینان لە کوردستان زۆرن و زستانان دەڕۆن. |
9 |
قومری |
یاکەریم، باڵندەیەکی کێوییە لە تیرەی کۆترەباریکە، تۆزێک لە کۆتر بچووکترە، رەنگی لە خاک و خۆڵەمێش دەچێ و راو دەکرێ، گۆشتی دەخورێ و سەر باڵی شینە و نیوەبازنەیەکی رەش کەوتۆتە پشت ملی؛ داشکەلەم، جۆرێ کەلەمی بێگەڵایە. |
10 |
قەبڵان |
1. خەمڵکران، نرخ لەسەردانران؛ 1. بەراوردکردن؛ 3. پێگەییشتنی خەلە. |