# ناو مانا
1 قاپۆ 1. قاپۆک، ئەو شتانەی کە لافاو رایدەماڵێ و دەیخاتە قەراخ؛ 2. نیاز، ئاتاج. قاپۆم بە وەیس بوو، ئەویش بە سوننی دەرچوو!
2 قارەمان پاڵەوان.
3 قەتوور نێوی قەڵا و ناوچە و گوندێکی کوردنشینە لە لای شاری خۆی لە هەرێمی شکاکان کە رابردووی لە باری کۆنبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ 716 ی زایین و لەو ساڵەدا سارگۆنی دووهەم پاشای ئاشوور، بەوێدا تێپەڕیوە و چۆتە ناو خاکی ئۆرارتۆرەوە.
4 قەرەنی دووهەمین کوتانی چەڵتووک بە دنگ.
5 قەزاز 1. زەنگیانەهۆن؛ 2. ئاوریشم فرۆش؛ 3. هەوای گۆرانییەکی کوردیی.
6 قەسری قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.
7 قەندیل شووشەسەهۆڵ، چلوورەبەفر؛ 2. چرادان، چرائاوێز، چرای بە سرمیچەوە داڵۆسکەکراو؛ 3. سەربەندی گۆرانییی کوردییە.
8 قەڵاتان 1. نشینگەی میر و مەزنان؛ 2. خانووی سەر کێو؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شاروێران لە هەرێمی موکوریان کە سەر بە شاری مەهابادە و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی خەڵکەکەیان قەڵاچۆ کرد و مامۆستا هێمن سەبارەت بەو رووادوە شیعرێکی داناوە:
9 قەڵخان 1. قەڵغان، سپەر، سپێر؛ 2. دڕووەکەنگری وشکەوەبوو.
10 قەیوان نێوی کەلێکە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی و دوو گوند بوون لە کوردستانی ژێردەستی ئێراق، کە بە دەست حوکمی بەعس وێران کران.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!