# ناو مانا
1 فاتلیە فاتمی بچووک و ڕەزاشیرین، فاتیلێ، فاتە، فاتێ، فاتمۆکێ، فاتم، فاتمێ، هەموویان لە نێوی فاتم وەرگیراوە و بە پێی زاراوە، گۆڕانی بەسەردا هاتووە؛ سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردین.
2 فاتک قومری، یاکەریم.
3 فادل 1. فادل و فادیلە و هەندێ نێوی لە گوێن ئەمانە هەیە کە لە باکووری کوردستان بەکار دێ و بڕێکیان سەیر و سەمەرەن و بێواتان؛ دوور نییە فادل و فادیلەش لە نێوی فاتم کەوتبێتنەوە؛ 2. فادیلە سەر بەندی گۆرانییەکەی کوردییە.
4 فامیە فاما، بەئاوەز.
5 فانۆس تالم، چەروەن، جۆرێک چرای ئیگلیسیی.
6 فرازە پەرێز، جێگەی دەخڵی درەوکریاگ.
7 فراوین فراڤین، ژەمی نیوەڕۆ.
8 فرسەند 1. ئینساف، بەزەیی؛ 2. بەرابەریی.
9 فرمان ئەرک وکار، کاری رۆژانەی ناوماڵ و دەرەوە. فرمان و فەرمان لەیەک جیاوازن.
10 فرمێسک ئەسرین، ئەسر، فریش، رۆندک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!