# ناو مانا
1 فاما بەئاوەز، زیرەک و تێگەییشتوو.
2 فریا 1. هاوار و داد؛ 2. کۆمەک و یارمەتی؛ 3. فریاکەوتن، بەهاواری کەسێکەوە چوون، هانا؛ 4. گەییشتن لەکاتی خۆیدا.
3 فەرات 1. فرەهات؛ فورات، فرات؛ 2. تیژڕۆ؛ 3. چۆمی پڕئاو؛ 4. ئاوی شیرین و پاک بۆ خواردنەوە؛ 5. چۆمێکە لە دوو کەرت پێک دێ، کەرتێکیان چەمی قەرەسووە، کە لە (دوملوتەپە) ی باکووری ئەرزەڕۆم لە کوردستانی باکوور‌ سەرچاوە دەگرێ و 640 کیلۆمیتر درێژایی یە و سەرچاوەی کەرتەکەی تری کە پێیدەڵێن: چۆمی موراد و قەرەسوو، لە باکووری رۆژاوای شاری ئەلازیک، لە کوردستانی باکوور‌ سەرچاوە دەگرێ و هەموویان وێک دەکەونەوە و چۆمی فورات پێک دێنن، کە 647 کیلۆمیتری دیکەش بە کوردستاندا دەڕوا. فورات و دیجلە لە نزیک شاری بەسرەوە تێکەڵ دەبنەوە و دەبن بە یەکاوی عارەبان (شطٌ العَرب)، کە دەڕژێنە کەنداو (خلیج) ی فارسەوە.
4 فەرحان کاتی خۆشی و تێپەڕبوون لە تەنگانە.
5 فەرزین 1. رێکوپێک، لەبار و جووان؛ 2. خۆدزینەوە و هەڵاتن بە خشکە.
6 فەرسەند دەرفەت، هەلی لەبار بۆ کارێک، کیس.
7 فەرما گوتی، فەرمووی.
8 فەرمان ئەمر، دەستوور. فەرمان و فرمان دو شتی لە یەک جیاوازن. فەرمان واتە: دەستوور، فرمانیش واتە: ئەرک و کار.
9 فەرهاد نێوی دڵدارەکەی (شیرین) و قارەمانی چیرۆکی (شیرین و فەرهاد)ی کوردییە، کە بە فەرهادی لوڕ بەنێوبانگە و هەڵکۆڵی بەردەکەی (تاقوەسان)ی کرماشانە. بڕوانە وشەی سان.
10 فەرکار فەرمان راگەیێن، کەسێک کە دەستوور یان فەرمانێک رادەگەیێنێ و دەیخوێنێتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!