1 |
شابست |
بستی نێوان تەوەرە و پەڕەی ئاش. |
2 |
شابسک |
ئەگریجەی درێژ و پڕ، قژی درێژ و جوان. |
3 |
شابەز |
سەرۆکی بازرگانان، گەورەبازرگانی شار. |
4 |
شاپەری |
شای پرییان، پەری هەرە جوان. |
5 |
شاپەریک |
جۆرێک پەپوولە. |
6 |
شاپەسەن |
گوڵێکە رەنگاورەنگ. |
7 |
شاپەڕ |
شاباڵی مەل، پەڕی گەورەی باڵی مەل. |
8 |
شاتار |
تارباس، تاری گەورەی مۆسیقا. |
9 |
شاتان |
سپینداری بەرز و راستا. |
10 |
شاتوو |
تووەسوورە، جۆرێک تووی سووری شیرین و ئاودارە. |