# ناو مانا
1 شاباز بازی سپی و گەورە، بازێکی راوکەرە کە دندووک و چنگوڕکی ببڕ و بەکارن.
2 شاباڵ 1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ.
3 شاخان 1. هاوار و زریکاندنی منداڵ؛ 2. کێوان؛ 3. شاخگەلی بەران و پەزە کێوی و هیدیکە.
4 شاخۆ 1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.
5 شاخەوان زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.
6 شادان خۆشحاڵ و بەکەیف.
7 شاران ملوانکە یان گەردانەی لە گوێز و بادام.
8 شارۆ 1. پاشەرۆک، چنینەوەی دانەوێڵەی پاش درەو؛ 2. چنینەوەی دوایین بەری ترێی پاش تەواوبوون لە باخ؛ 3. کۆکردنەوەی گەنمی دووراو لە سەر جێخەرمان؛ 4. سەوەچن، سەوەتەچن.
9 شاریا گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
10 شاریار 1. ، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!