# ناو مانا
1 سابات کەپری گەورە، ئەو خانووەی لە کوێستان بە شووڵ و چرۆ درووست دەکرێ.
2 سابینا نێوی یەکێ لە میرنشینەکانی خوارووی زەریاچکەی ورمێ بووە لە سەردەمی مادەکاندا.
3 سابەرە تەختەیەک کە دووداری بە بزمار لەیەک گرێ دەدا، یان رادەگرێ.
4 ساپاک بێ جێگە و رێگا.
5 ساپنیا کانییەکە لە ناوچەی شێخان لە 12 کیلۆمیتری (بەدریە).
6 ساتان 1. کوترانی چەڵتووک؛ 2. جۆرێک پارچەی ژنانە.
7 ساتمە هەڵەنگووتن، رەتبردن و کەوتن.
8 ساتی کاتی، کارێک کە لە کاتێکی دایکرودا ئەنجام بدرێ و دوایی هەڵوەشێنرێتەوە.
9 ساتیا کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە).
10 ساتیار سادیار، تیرەیەکن لە کورد کە لە دەوروبەری روانسەر و جوانڕۆ و چەمی سیروان دەژین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!