# ناو مانا
1 ساباق ساواق، شوێن و جێگەی زۆر بەرفراوان.
2 سابوور نێوی شارۆچکەیێکی کوردنشینە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتی بەعس کوردەکەی لەو دیارەی خۆی وەدەرنا و کردی بە عەرەبنشین.
3 ساپان یاریی منداڵانە.
4 سادۆ نازنێوی چەند بەیتبێژی کورد بوون لە گورجستان و ئەرمەنستان کە یەکێکیان لە تبلیس دەژیا و نێوی سمایل سادۆ بوو.
5 ساردۆریس نێوی یەکەم پاشای (ئۆرارتۆ) بووە کە تیرەیەکن لە تیرە کۆنەکانی کورد کە هاوسەردەمی ئاشوورییەکان بوونە و بە سەرخاکی لۆلۆدا حوکومیان کردووە.
6 سارۆس 1. شارێک بووە لە ناوچەی نێوانڕۆباران لە سەردەمی مادەکاند که لەناو خاکی کوردستاندا بووە، بەڵام ئێستا شوێنەواری نەماوە؛ 2. یەکێک بووە لە فەرمانڕەواکانی ماد لە سەردەمی ئەژدەهاکدا لە شەڕ لەگەڵ کوورشی هەخامەنشیدا کوژراوە.
7 ساسان 1. زوڵملێکراو، ستەمدیو؛ 2. نێوی یەکەم کەسی دامەزرێنەری بنەماڵەی ساسانییەکان. بڕوانە مینا لە بەشی کچان.
8 ساسۆن نێوی هۆزێکی کوردی بەنێوبانگ و چیایەکە لە باکووری کوردستان، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لەوێوە راسا.
9 سافی 1. پاڵوێنەی برنجپاڵێو؛ 2. دڵپاکیی؛ 3. نێوی شاعیری کورد (سافی هێرانی) یە.
10 سالار سەردار، سەرۆک و گەورەی هۆز.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!