# ناو مانا
1 زابار نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە.
2 زاتۆرە تۆرەمە، نەوە و نەبیرە.
3 زارا 1. نێوێکی کۆنی کوردییە کە واتای کەو یان ژەرەژ دەدا؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکە لە باکووری کوردستان لە سەر رێگای سێواس بۆ ئەرزنجان؛ 3. بۆ ئاگاداری نێوی سارا و زارا هەر یەکێکە و عەرەب وشەی (زارا)ی گۆڕیوە بۆ (سارا)؛ 4. سارا یان زارا هەروەسا نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی لەلای چیای ئەژدەهاک کە لە نێوان شاری دووکان و شارۆچکەی سوورداش هەڵکەوتووە.
4 زارگوڵ دەمی وێنەی گوڵ، ئاماژە بە ئینسانی گفت و لفت شیرین.
5 زارگەش قسەخۆش و رووخۆش.
6 زارین گریان بە دەنگی بەرز.
7 زارێ نێوی درووستکراوە، لەوانەیە لە وشەی (زار) کە واتای دەم دەدا، یان لە وشەی زارا وەرگیرابێ.
8 زازێ شەرمن، کەمدوێ، کەمقسە.
9 زاناڤ وەکوو یەک، لەیەکچوو، وێکچوو.
10 زاویتە 1. نێوی دۆڵ و شارۆچکەیەکە لە بادینان لە کوردستانی ئێراق؛ 2. بای ساردی رۆژەڵات.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!