# ناو مانا
1 زاپان 1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.
2 زاخان بەردەڵانی زۆرچەتوون.
3 زاخۆ شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
4 زادین ئینسانی پیر و کامڵ، ژیر و دنیادیتوو، وەکوو: (ژنێکی زادین و کامڵ)
5 زارۆ زاڕۆڵە، زاڕۆک، رۆڵە، منداڵ.
6 زازا 1. نەوە و نەبیرە؛ 2. مەڵبەندێکی پان و بەرینە لە کوردستان؛ 3. یەکێ لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردی؛ 4. تیرە یان بەشێکە لە کورد لە باکووری کوردستان.
7 زاگرۆس 1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.
8 زانا شتزان، عالم.
9 زانیار خاوەن زانست، هاوڕێی زانست.
10 زاڵ 1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!