# ناو مانا
1 رادۆ 1. مانالێدانەوە، واتاکردنەوە؛ 2. خزمەت.
2 رادۆسا نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.
3 رادەر تازەداهاتوو، نۆژەن، نووژەن. نوو، بە زاراوەی کرمانجی واتە: نوێ، تازە.
4 رامان 1. دەبیرەوەچوون و لەسەر شتێک چەق راوەستان؛ 2. ماتبوون و بیرکردنەوە، سەرسووڕمان؛ 3. تیرەیەکن لە کورد کە لە ئوستانی فارس دەژین؛ 4. رامان داگری پێنج باژێڕە لە ئوستانی فارس کە ناوەندەکەی (شیراز)ە رەنگە لە کاتی ئێستا ئەم ناوەندە ئاوەها نەمابێ و ئەم دابەشینەی لەسەر هەڵگیرابێ.
5 رۆسکان نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
6 رۆنی روونیی، رۆشنایی، رووناکی.
7 رۆهات بەرەوبوو. (کێوەکە وەرەقەی کرد و بەسەرماندا رۆهات).
8 رێدار 1. پاسەوانی رێگاو بان؛ 2. رێبوار؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
9 رێدەر ئیجازەدەر، رێگەپێدەر.
10 رێژان رێژنەی باران، دابارینی بەتاو. لەبارانی توندا خەڵکی دەڵێ: یا ئەڵڵا رێژانی بەخێر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!