# ناو مانا
1 خابوور چەمێکە لە (سەرێ کانی) یەوە سەرچاوە دەگرێ و لە نێوان زاخۆ و سلۆپیشەوە تێدەپەڕێ و یەکێ لەو چۆمانەیە کە دەڕژێتە چەمی فورات لە باکووری کوردستان. حکوومەتی فاشیستی سووریە، نێوی (سەرێ کانی) گۆڕیوە بە (رأس العین)، وەکوو حکوومەتی دڕ و کوردکوژی تورکیە کە نێوی هەموو شار و گوند و دەشت و رۆبارەکانی کوردستانی لەو بەشە داگیرکراوە کردووە بە تورکی!!
2 خاران لەکارێکدا شارەزا و لێهاتوو، راهاتن لەکار.
3 خاراو 1. قاڵبوو لەکاردا؛ 2. ئەزموون وەرگرتن، لەکڵ دەرهاتن؛ 3. ئیرباری سوورەوەکراو.
4 خانی 1. وەرگیراو لە خانیان، ماڵ، خانوو، یانە؛ 2. کانی، سەرچاوە؛ 3. نازنێوی شاعیری بەنێوبانگی کورد، (احمد خانی) یە کە لە هۆزی خانیانی جزیر و بۆتانە و لە ساڵی 1650 ی زایینی لە دایک بووە و لە ساڵی 1707 ی زایینیدا کۆچۆ دوایی کردووە.
5 خانیان 1. هۆزێکی کوردە لە (جزیر و بۆتان) کە شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانی لە مێژووی (کورد و کوردستان) دا دەڵێ: لە دەوروبەری بایەزید دەژین. بڕوانە خانی لەسەرەوە؛ 2. خانیان گوندێکە لە ناوچەی شاسواری شیراز کە قسەکردنیان تێکەڵێکە لە کوردیی و گیلەکی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی مەراغە و کوردیی قسە دەکەن.
6 خانیل خانیک و خانیل نێوی دوو هۆزی کورد بوونە لە ناوچەی شیراز، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دواتر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوونە و زۆربەشیان بە دەستی تورک و عەرەب لەناو چوون. ئێستەخری جوغرافیزانی گەورە لە 340 ی کۆچیدا نووسیویەتی: بنەماڵەکوردەکانی شیراز ئەوەندە زۆرن که لە ئەژمار نایەن؛ ابن حوقل لە ساڵی 367 ی کۆچیدا نووسیویەتی: کوردەکانی پارس یان شیراز سەرووتر لە 100 تیرەن کە من بۆ خۆم نێوی زۆرتر لە 30 تیرەیانم نووسیوە: خەسروی، شاکانی، ستامیری، ئآزەرکانی، بەندادمیری، رامانی، میرەکی، شاهۆیی و هیدیکە؛ مقدیسی ساڵی 375 ی کۆچی لە کۆپەڕی کتاب (احسن التقاسم فی معرفەالقالیم) نووسیویەتی: 33 هۆزی کورد لە پارس دەژین کە ئەژماریان 500 بنەماڵەن؛ ابن بلخی لە فارسنامەدا نووسیویەتی: شان و شەوکەتێک کە لەشکری فارس هەیەتی لەبەر بوونی کوردەکانە؛ یاقووتی حەمەوی لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا باسی شاری کورد (شهر کرد) ی شیرازی کردووە و زۆر لە نووسەرانی دیکەی دنیا باسی کوردەکانی ناوچەی شیراز یان فارسیان کردووە کە لە دەوروبەری ساسانییەکاندا بوونە چونکە بەر لە هێرشی عەرەب بۆ سەر ناوچەکە، شیراز شوێنەمێنگەی ئەو کوردانە بووە کە لە سەردەمی مادەوە لەوێ ژیاون هەتا سەردەمی ساسانییەکان.
7 خانیلە خانیلە گوندێکە لە ناوچەی روانسەر لە کوردستان.
8 خانیک 1. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ورمێ؛ 2. گوندێکی کوردنشینه لە ناوچەی زەنجان یان زەنگان.
9 خانە خانێ، نێوی کۆنی شاری پیرانشارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
10 خدران گوندێکە لە باشووری کوردستان؛ (خدریک) یش هەر گوندێکە لەو پارچەیەی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!