# ناو مانا
1 حەزیا ئەژدیها، ئەژدەهاک.
2 حەژمەت خەفەت، مەێنەت، کەسەر.
3 حەسار 1. حەوشە، قووڵایی ناو چوواردیواری ماڵ؛ 2. زەوینی بەرماڵ کە دیواری بە دەوردا کێشرابێ.
4 حەسین پێزانین، ئاگاداربوون، هەستپێکردن.
5 حەشار بۆسە، کەمین، جێگەی خۆتێداشاردنەوە، کۆڵیتی راو.
6 حەلان تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
7 حەلین توانەوە، شتێک کە لەناو شتێکی دیکەدا ون دەبێ، نەمانی شتێک لەناو شتێکی دیکەدا.
8 حەمزەل هەمزەل، هەمزەلە، کەوشەک. جۆرێک یارییە: دەستەیەک دادێنەوە و دەستەیێکی دیکە بە سەر پشتیاندا بازدەدەن.
9 حەملان کاتی خۆی لە سلێمانی لە ماڵێکدا دوو حەمە یان موحەممەدی لێ بووە، کە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێ، بە یەکێکیان گوتووە: حەمە و ئەوی دیکەشیان: حەملان.
10 حەمۆ کورتکراوەی نێوی موحەممەدە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!