1 |
جابان |
1. ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا (گاوان یا جاوان) بووە و لە زمانی کوردیدا واتای شوانی گا، یا گاگەلەوان دەدا و لە خوارووی کوردستانی باشووردا ژیاون، بەڵام شوێنەواریان نەماوە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارانی سەردەمی ساسانی بووە لە سەردەمی یەزگرددا؛ 2. نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین. بڕوانه جاوان. |
2 |
جابێ |
سووکەڵە نێوی جابر. |
3 |
جاسر |
1. گاسر، گاسەر، دلێر و بێباک؛ 2. باڵابەرز، بەژنبڵند. |
4 |
جاسەنە |
گاسانە، گاسەنە، جاسەنە گوندێکە نزیک بە گوندی قەمچۆغە کە هەردووکیان له نێوان هەردوو چیای سارا و ئەژدەهاک هەڵکەوتوون و نزیک به گوندی (کانی خان)ن کە ئەویش لەسەر جادە هەڵکەوتووە. لە نزیک گوندی جاسەنە ئەشکەوتێک هەیە که بە ئەشکەوتی (جاسەنە) بەنێوبانگە و ئەشکەوتێکی کۆنی مێژوویی یە کە شوێنەواری کۆنی تێدایە و نزیک بە گوندی سوورداشە نزیک شارۆچکەی دووکان لە ناوچەی سلێمانی لە باشووری کوردستان. |
5 |
جاف |
1. گاف، گاوان، هۆزی ئاژەڵدار؛ 2. هۆزێکی گەورەی نێوداری کوردن کە لە دوو بەشی باشووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین. |
6 |
جاموور |
1. ئەم نێوە لە بنەڕەتدا (چەرموو)ە، بە واتای سپی و چەرمگ، بەڵام تورک ئەم نێوەی گۆریوە و کردوویەتی بە جاموور؛ دیارە نە تەنیا ئەم نێوە، بەڵکوو هەزاران نێوی دیکەی کردووە بە تورکی. بۆ وێنە ئەگەریش جاموور بێ، لە بنەڕەتدا (گاموور) بووە، (گا و موور)، واتە جووت و گا و نیر و ئاموور، کە واتای چاندەکار و وەرزێر دەدات، واتە ئەو خەڵکەی کە کاری کشتوکاڵ دەکا؛ بەڵام سوور دەزانم کە جاموور نییە و (چەرموو)ە، بە واتای سپی، چونکە لە کوردستان ئەم نێوە، وەکوو پاشنێویش بە زۆر نێوی دیکەوە لکاوە، بۆ وێنە (کێلەچەرموو) و (کوچک چەرموو) و زۆری دیکە؛ 2. گوندێکە لە باکووری کوردستان، کە لە بنخاکدا دۆزراوەتەوە و 9000 ساڵ لەمەوبەر هەبووە و دوکتۆر رابێرت برایدوود، لە زانکۆی شیکاگۆ، لەسەری لێکۆڵینەوەی کردووە. |
7 |
جامێر |
1. جووانمێرد، جووامێر؛ 2. مێرخاس، ئازا و بەجەرگ. |
8 |
جانۆ |
1. خۆشەویست؛ کوردی زاراوەکرمانج بە گشتیی بە گیان دەڵێن: جان، (جانۆ) ش بچووککراوەی (جان) ە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە کراوە بە تورکی: (جانۆ جانۆ جان قوربان). |
9 |
جانیار |
مرۆدۆست. |
10 |
جانێ |
لە وشەی (جان) وەرگیراوە بۆ هەستی خۆشەویستی. |