# ناو مانا
1 تابان 1. تابان وشەیەکی فارسییە واتە: بریسکەدار، بەورشە، رۆشناییدەر؛ 2. هەڵاتووی مانگ، خەرمانەی مانگ؛ 3. تاسەربان، تا سەروو. ئەم وشەیە و دەیان وشەی دیکەی فارسی لەناو شیعری شاعیرە کلاسیکەکانی کورددا هاتۆتە ناو ئەدەبیات و ئاخاوتنی کوردیی یەوە.
2 تابلۆ نووسراو یان بە قەڵەم کێشراو بۆ هەڵواسین.
3 تاتان 1. کۆی تات، بە واتای بەردی لووس و پان و درێژ بۆ نوێژ؛ 2. سەخت و هەڵەمووت.
4 تاتریک سواپ، تابەرە، بەردی تەنک و بچووک کە منداڵ لەسەر رۆبار کایەی پێدەکەن.
5 تاجێ تاج، کڵاوی سەری پاشایان.
6 تارا 1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە)
7 تاراز نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
8 تارمە 1. هەیوانی سەردانەپۆشراو؛ 2. مەعجەرەی بەرهەیوان.
9 تازیلە وردەبڕوێش، بڕێشی ورد.
10 تاسە مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!