# ناو مانا
1 تاپۆ 1. تارمایی، رەشایی لە دوورەوە؛ 2. مووچەی مەزرای خەڵاتیی و بێباج؛ 3. قەباڵەی موڵکایەتی؛ 4. بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕیی قەباڵەی موڵکنووسین.
2 تاتۆ تاتە، بابە، بابۆ، باڤۆ، باوک.
3 تاراو رۆییشتووی بێ گەڕانەوە.
4 تاراک 1. کەمە یان چەمەرەی دەف؛ 2. هەڵوەدا و دوورکەوتە.
5 تاژان 1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).
6 تاژدین دەوڵەمەندێکی ئەفسانەیی یە کە لە زۆربەی چیرۆکە کوردییەکاندا هەیە و مرۆڤێکی باش و خێرانکار بووە؛ لە بەیتی (مەم و زین) دا تاژدین کوڕی وەزیری برایم پاشای یەمەنە و مێردی خاتوو (ئەستی) یەی خوشکی خاتوو (زین) ە و لەو بەیتەدا بە (قەرەتاژدین) نێودێرە.
7 تاشان 1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان‌؛ 3. سزادان، جزیادان.
8 تاشک گورجوگۆڵ و بەکار.
9 تاشکۆ 1. گورج و بەکار؛ 2. رێک و پێک؛ 3. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی ترکیە کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
10 تانۆک تەیمان، پەرژین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!