| 1 |
بابوونە |
گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە. |
| 2 |
باتینۆک |
گوڵەمێلاقە، رەبەنۆک، گوڵاڵەسوورە. |
| 3 |
باخان |
1. کۆی باخ؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای گاڕان، لە نزیک مەریوان. |
| 4 |
باخڵە |
تۆدان، تۆمدان، تۆمەدانە، خورجی تۆم و دانوولە کە بۆ وەشاندن و چاندن بەکاری دێنن. |
| 5 |
بادام |
چوالە، چەقالە، بەهیڤ، بایەم، باوی. |
| 6 |
باداک |
جۆرە گیایەکی باریکە کە لە دار دەهاڵێ، گیایەکە کە پێچ دەخوا بە دەور داردا. |
| 7 |
بادل |
دڵخواز، بە خواستی دڵ، بە دڵی خۆ. |
| 8 |
بادێ |
باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور. |
| 9 |
باران |
ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت. |
| 10 |
بارانە |
1. باران، واران، وەشت؛ 2. وشەی سەربەندی چەندین گۆرانیی فۆلکلۆرە. |