# ناو مانا
1 بابان 1. بەبە، بەبان، باوان، ماڵەباب؛ 2. مەڵبەند و هۆزێک بووە لە نێوان شارەزوور و ئەردەڵان، کە ئێستاش شوێنەواریان ماوە.
2 بابۆ 1. وشەی خۆشەویستیی منداڵ بۆ باب؛ 2. هەستی تۆڵە.
3 بابیلان وشەی خۆشەویستی بۆ دوانی لە خۆ گچکەتر.
4 باپۆک باپووک، کڕێوە و تۆفی بەفر کە با دەیهێنێ.
5 باپێشک بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.
6 باتاس 1. گوندێکە لەلای حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان؛ 2. دوور نییە، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەیتئاس بووبێ، واتە لە دوو وشەی (بەت بەمانای خوداوەند و ئاس بەواتای مەڵبەند) درووست بووبێ، کە پێکەوە دەبێتە: مەڵبەندی خواوەندی بەر لە زەڕدەشت. بڕوانە سان؛ بڕوانە بۆ بەێتاس.
7 باتمان 1. پێوانە، کێشانەیەکە بەرانبەر بە 16 کیلۆ و نیو؛ 2. گوندێکە لە نێوان (چێوتاشان و عەلیاوا) لە ناوچەی کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 3. شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای دیاربەکر.
8 باجەڵان بەت گلا، بەت جلا، باجەڵان، نێوی هۆزێکی کوردە لە هەرێمی کرماشان، کە دەبنە دوو تیرە: (جەمەوەر و قازانلوو). هۆزی باجەڵان لە دەوروبەری قۆرەتوو و هەورێن و شێخان و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی و ناوچەی دەرگەزێن و دەیژ و لەلای (قەزوێن) یش هەن. بۆ واتای وشەی باجەڵان بڕوانە وشەی کەڵوڕ لە بەشی کوڕان.
9 بادینان 1. بەهدینان؛ 2. بە بەشی سەرەوەی باشووری کوردستان دەگوترێ کە داگری شارەکانی (زاخۆ، شەنگار، دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بارزان) و چەندین گوند و شارۆچکەی دیکەیە. 3. (بەهدینان) پێوەندیی بە پرسگرێکی زەڕدەشتەوە هەیە و لە دوو وشەی (بەهـ و دین) پێکهاتووە کە (بەهـ) وشەیێکی کۆنی ئەوێستایی پالەوییە و واتای باش دەدا و (دین)یش هەر وشەیەکی کۆنی ئەوێستایی یە کە واتای ویژدان دەدا و بە کۆی (ان) واتای بادینان دەبێتە: 1. ویژدانی باش، 2. ئاکاری چاک، 3. شوێنی پاک و پیرۆز. ‌
10 باران ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!