# ناو مانا
981 سەرتۆ تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.
982 سەرتۆپ 1. سەرپاک، هەموو، تێکڕا؛ 2. یەکەم و بێهاوتا لە جووانی و ئازایەتیدا؛ 3. نێوی چەکێکی کۆنی ئینگلیزیی یە.
983 سەرتەرز شتێکە وەکوو تاڵەدەزوو بە بڕکەی بێستان و دار رەزەوە دەئاڵێ، تەرز.
984 سەرتەل 1. تەڵچن، هەڵبژاردە؛ 2. هەرەباش؛ 3. سەرەتا.
985 سەرچڵ قەلەپۆپە، چڵەپۆپە، نووک و سەری گوڵ و گیای تازەدەرهاتوو.
986 سەرخاڵ خاڵی سەر گۆنا، خاڵی جوان و خڕ.
987 سەردۆس نێوی گوندێکە لە لای (مڕانە و خانمەشێخان) لەناوچەی مەریوان.
988 سەرژاڵ شوێنێک کە کونەهەنگی زۆر بێ، شارەهەنگ.
989 سەرسۆ گوندێکە لە لای (بەردەکۆز و مەمەنداوا) لە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.
990 سەرسیان دێیەکە لای دێیەکانی (مەمەنداوا و دێبیژە) کە لە تیرەی ترکەرەشەن، لە باشووری کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!