971 |
سێنارە |
گوندێکە لە لای دۆڵەبەکر و شێراوا نزیک پردێ (ئاڵتوون کوپری) لە ناوچەی کەرکووک لە باشووری کوردستان . |
972 |
سێونگ |
1. سێوەنگ، رەشی جووان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان. |
973 |
سێوێ |
1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێو؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی. |
974 |
سێوەچ |
گوندێکە لەنێوان گوندی نمەشیر و شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
975 |
سێوەر |
سێبەر، سی، نیس، نسێ. |
976 |
سێڵوێ |
سێڵوە، گوندێکە لەلای لاجان لە هەرێمی موکریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. . |
977 |
سەپکە |
سەپک، رنەک، کولێرەی لە ئاردی دورشت. ئەم (سەپک) ە دوورە لە سەبکی بەواتای شێواز! |
978 |
سەراسا |
1. گشتیی؛ 2. تایبەتی، 3. سەراسا. |
979 |
سەربێر |
ئەو کیژەی کە لە پەچەدا مەڕ یان بزن دەگرێ بۆ دۆشین. |
980 |
سەرتاج |
گۆپکەی بان کڵاوی تاج. |