# ناو مانا
961 سیالە نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان و بوو بە شارێکی عەرەبنشین.
962 سیتاڤ 1. تیشکی هەتاو؛ 2. تین و گەرمای هەتاو.
963 سیدار 1. جێگای سێبەر، سێبەری دار؛ 2. ناوێکە کە لە کوردی باکووری کوردستانم بیستووە.
964 سیری 1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.
965 سیلوانا گوندێکە لە نێوان شاری پیرانشار و جەڵدیان. نێوی پیرانشار لە بنەمادا (خانێ)یە.
966 سیما دیمەن، روومەت، دیدار، بیچم.
967 سیمەرە نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.
968 سینا 1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
969 سینەم 1. سیمەن، وێنەزیو، چەرمەڵەی زێواسا، شتێک لە زیو درووست کرابێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە:
970 سێریا گەورەگوندێکە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!