# ناو مانا
951 سۆنی چیایەکە دەکەوێتە نێوان شۆشمێ و تەوێڵێ و نەوسوو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
952 سۆنیا کێوێکە لە هەورامان لە لای گوندی شۆشمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
953 سۆنێ نێوی دێیەکە لە پشت شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.
954 سۆنە چەشنێک مراوییە کە بە نێرەکەی دەگوترێ: سەرسەوز و بە مێچکەکەی: بۆرچیل یا بۆرچین. لە دیاربەکر و دەوروبەر بە سۆنە دەڵێن: وەردەک.
955 سۆکار شاخێکە لەلای تەڕگەوەڕ و مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
956 سۆیلە نێوی گوندێکە لە لای (تەپەکەل و مالوان) ی شارەزوور، لە باشووری کوردستان.
957 سیاچەم 1. چاوڕەش؛ 2. چەمی رەش و لێڵ.
958 سیاخاڵ خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
959 سیار کۆمەک، یارمەت.
960 سیارە 1. جۆرێک گەنمە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی وارماوا؛ 3. زوانەی چووارچێوەی دەرگا بۆ چوونەناو دیوار و وەستانی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!