941 |
سۆزان |
1. سووتان؛ 2. کەل یان گەردەنەیە لە ناوچەی سنە؛ 3. کۆی سۆز، واتە بەڵێن. |
942 |
سۆزگە |
1. جێگەی پەیمانبەستن؛ 2. گوندێکە لەلای رواندز لە باشووری کوردستان . |
943 |
سۆزە |
1. سۆز، گۆرانیی بە دەنگی نزم؛ 2. تەزووی سەرما؛ 3. سۆراخکردنی خەبەر؛ 4. خۆشەویستیی. |
944 |
سۆسار |
مەلێکی ماسیخۆرە، لە باکووری کوردستان لە لای وان هەیە. |
945 |
سۆسان |
گوندێکی بچووکە لە ناوچەی قوروە. |
946 |
سۆسرەت |
سۆزرەت، عەجایب، سەرسووڕێنەر. |
947 |
سۆشین |
سیاوەشوون، سەوشوون، گیایەکی قەفئەستووری بەرزە، کە بنی وەک چەوەندەر وایە، وشکی دەکەن و دەیکوتن، ئاردەپەڵووی پێدەڵێن و لە گۆگەم بەرزترە. سۆشین بۆ خۆی چیرۆکێکی هەیە: دەڵێن پاش ئەوەی کە باوەژنی سیاوەش بوختانی بۆ کرد، کە گوایە حەزی لێکردووە و چۆتە سەری، باوکی سیاوەشیش دەڵێ: بۆ رووسووریی سیاوەش، دەبێ سیاوەش لەناو ئاگرێکی زۆر گەورەوە بپەڕێتەوە، ئەگەر سووتا گوناحبەکۆڵە و تاوانبارە و دەمرێ، ئەگەریش بێتاوان بێ دەرباز دەبێ! سیاوەش لەئاگر دەدا و بەساقی دەپەڕێتەوە و رزگاری دەبێ، بەڵام لە جێی ئاگرەکەدا گوڵێکی ئاماڵ سوور و شین، سەوز دەبێ کە نێوی (سۆشین)ی بەسەردا دەبڕن! |
948 |
سۆلان |
بنەچە، رەتەوە، نژاد. |
949 |
سۆلاڤ |
1. سیلاڤ، ئاوهەڵدێر، تاڤگە؛ 2. پلووسک؛ 3. ناوچە و سەیرانگایەکی دڵنشینە لە باشووری کوردستان . |
950 |
سۆما |
1. ئاسۆ؛ 2. تین و هانای چاو؛ 3. تروسسکەی رووناکیی لەدوور، رووناکیی دیتن؛ 4. ناوچەیەکە لەلای خوارووی ورمێ لە برادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان. |