931 |
سوێروو |
1. رەشۆڵە، ریشۆڵە، گاوانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
932 |
سوێرە |
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین. |
933 |
سوێسن |
1. سۆسن، سوێسنە، سۆسەن، گیایەکە دوو سێ گەڵای بەقەد قامکێک هەیە و گوڵێکی وەک قووچەکەی زەنگۆڵەوێنەی بە سەرەوە دێتەدەر بەهاران لە بن نوواڵەبەفران شین دەبێ و دێتە دەر، تەمەنی کورتە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی. |
934 |
سوێسکە |
سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ. |
935 |
سکاڵا |
1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە. |
936 |
سڵان |
سڵا،، کێوان، بەرزایییەکان. |
937 |
سڵسڵە |
بەنەموورووی سەرولا. |
938 |
سۆدیس |
نێوی چیایەکە لە ناوچەی وان کە بەرزایی یەکەی 3146 میترە. |
939 |
سۆرنگ |
رۆنیاس، رەگی گیایەکە بەن و خامی پێ سوور دەکەن. بڕوانە رۆنیاس لە بەشی کچان. |
940 |
سۆرک |
چیایەکە بەرانبەر بە چیای سەفین لەلای شەقڵاوە. |