921 |
سنەوبەر |
جۆرێک لە دارکاج کە هەمیشە سەوز و بەرز و جوانە. |
922 |
سورمە |
1. کل، کڵەی چاو، تۆزی بڕەی زێو لە رەنگی رەشی ئاماڵسوور بۆ چاو یان موورەشکردن؛ 2. پەراوێزی بە زێو چندراوی عابا. |
923 |
سوهەیل |
سیوەیل، سوەیل، ئەستێرەیەکە. |
924 |
سوورانە |
1. میوانداریی بە هۆی خەرمانهەڵگرتنەوە؛ 2. دیاری وەرزێر بۆ ئاغا؛ 3. کێلەیەک لە هەر بنەتۆیەک لە خەرمان بۆ ئاغا دێ. |
925 |
سووراڵان |
1. سوورئاڵان، سوور و ئاڵ پێکەوە؛ 2. پێداگرتن و سوێڕبوون. |
926 |
سوورم |
زەوینی سوورمایی و رووتەن. |
927 |
سوورێ |
گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای گەزنە (گەسگەسک) پەڕەپەڕەیە و شینی مەیلەوسوورە، لەئاودا دەیکوڵێنن و بەنی قاڵی پێ سوور دەکەن. |
928 |
سوورێن |
1. ئاماژەیە بە سوور؛ 2. جێگای سوورمایی، شوێنێ کە خۆڵەسوورەی هەبێ؛ 3. گوندێکە لە نێوان کوێرەگوێز و بۆیین لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
929 |
سوورەساو |
سێفەسوورە، سێوی سۆر. |
930 |
سوورەگوڵ |
گوڵی سوور. |