# ناو مانا
911 سلێن سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
912 سمسێر سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.
913 سمڵ بەری دارێکە وەکوو مێخەک بۆنخۆش.
914 سمێران گوندێکە نزیک لە (حەسەناوا) ی کولیایی لە ناوچەی سنە.
915 سنارچە گوندێکی کوردستان بوو بەعسی وێرانی کرد.
916 سناوێ نێوی گوندێکە لە ناوچەی خۆشناوەتی لە باشووری کوردستان .
917 سنجان 1. نێوی گوندێکە لەناوچەی مەنگوڕان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە؛ 3. پاشنێوی عەوڵا سنجانی شایەری موکریان بوو.
918 سندووس دەشتێکە لەلای نەغەدە. تۆفیق وەهبی بەگ زانای کوردناس دەڵێ: سندووس نێوێکی مەغولییە و لە بنەڕەتدا سڵدووزە کە کوردەکان پێدەڵێن: سندووس.
919 سنوور کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز.
920 سنین گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!