901 |
سپێدە |
بەیانی، سپیدە. |
902 |
ستران |
قام، گۆرانیی، لاوک. |
903 |
سرتە |
سرپە، پچەپچ. |
904 |
سروە |
1. گوتوبێژی خۆشەویستانە؛ 2. رازونیاز؛ 3. شنە، نەسیم، دەنگی بای سووک؛ 4. سووسەکردنی دەنگوباسێکی تازە. |
905 |
سرۆ |
واتای (بێژ) دەدا، وەکوو: کابرا زۆر چەقەسرۆیە، واتە قسەی زۆر دەکا؛ پاشگری وشەدووانەی چەقەسرۆیە. |
906 |
سرۆچە |
چرۆدەرکردنی دار و دەوەن. |
907 |
سریوە |
1. سروە، شنە، بای بسکان؛ 2. جریوەی چۆلەکە. |
908 |
سرێشمە |
1. سرێشەجاڕ؛ 2. نێوی گوندێکە سەر بە خەلیفان لە کوردستانی ئێراق و هەروەها گوندێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
909 |
سلیوان |
سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان. |
910 |
سلیڤان |
نێوی گوندێکە لە ناوچەی ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات، هەروەها نێوی گوندێک لە باکووری کوردستان. |