# ناو مانا
81 کەپران 1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.
82 کەپکان کەپکان و سەرکەپکان، نێوی ناوچە و گوندێکە لە باشووری کوردستان، لە لای ڕانیە.
83 کەتانە 1. کەتان، گیایەکە زۆر بەرز دەبێتەوە و پرزەی وەک دەزوو دەبێ؛ 2. پارچەیەکی سپیی ناسک و تەنکە، ژنان دەیکەن بە سەرپۆش؛ 3. گۆرانییەکی فۆلکلۆرە بە زاراوەی فەیلی لە هەوای هومایۆن، کە عەلی مەردان و صالح دیلان و ناسری ڕەزازی و حوسەین وەندی ئەم گۆرانییەیان چڕیوه و لەگەڵ کەتانەی حەسەن زیرەک جیاوازە‌.
84 کەتیرە شیرەی وشکەوەبووی گەونی جەباری، کە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
85 کەزیزەر کەزیەزەرد، قژزەرد.
86 کەزین 1. کەزان، کەسکان، قەزوان؛ 2. خەمڵاندن، ڕازاندنەوە.
87 کەژان 1. بەردی وریشەدار، کۆی کەژ؛ 2. وشەیەکی هەورامییە و واتای کێو و چیا دەدا.
88 کەژاوە 1. دارێ کە لە بن دیوارەوە وەبن کاریتە دەدرێ؛ 2. دوو سندووقی دارینەی سەرتاکی سەیواندارە کە لە کۆندا لەسەر پشتی هێستر و حوشتر و ئەسپیان دادەبەست و‌ سوواری دەبوون؛ کەژاوە زۆرتر گەورەکان و خانان و ئەو پیر و پەککەوتووانەی کە لە مەکە و مەدینە نەیاندەتوانی ڕێ بکەن، بۆ سوواریی کەڵکیان لێوەردەگرت.
89 کەژاڵ 1. خەزاڵ، ئاسک، ئاهوو، بزنەکێویی؛ 2. کەژێ، بەرخی بەڵەک کە گوێچکەی سپی و ڕەشە؛ 3. چاوکاڵ.
90 کەژدیا خاکی نێوان ناوچۆمان، خاکی نێوان ناورۆباران، کەژدیا یان کەشدیا شوێنێکی کوردنشین بووە و کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، کەژدیا واتە: خاکی نێوان دوو چۆم، یان نێوان دوو ڕۆبار یان دوو چەم، کەژدیا بەو خاکەی گوتراوە کە لە زنجیرەچیای (حەمرین)ەوە، واتە سنووری نێوان کورد و عەرەب دەس پێدەکا، هەتا دەگاتە شط العرب (یەکاوی عارەبان) و کەنداوی فارس، هەروەها شارۆچکەی (هیت) و دەوروبەری ڕۆژاوای ڕۆباری فورات تا دەگاتە چیاکانی پشتکۆی لوڕستان هەتا خووزستان!
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!