# ناو مانا
81 ڕەگەز بنچینە، نژاد.
82 ڕەمان چیایەکە لە کوردستانی باکوور‌ کە نەوتی زۆرە.
83 ڕەنجبەر کەسێک کە رەنج دەبا و زەحمەت دەکێشێ.
84 ڕەنجە 1. رەنج، ئازار؛ 2. کاری سەخت.
85 ڕەندۆک 1. ئازا و مێرخاس؛ 2. زەوینی هەرچوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.
86 ڕەنگە 1. چۆنیەتی رەنگی دیمەن لەبەرچاو؛ 2. چۆنیەتی بیچم و شێوە؛ 3. لەوانەیە؛ 4. تەرز، جۆر. نموونە: شەنگ، شەنگە.
87 ڕەنێو وەبەرهەمهێنان، بەخێوکردن و پەروەردەکردن. (باخێکی باشی رەنێو هێناوە. دەکرێ بۆ وشەی (کارگَردان) ی فارسی، (رەنێوهێن، یا رەناوهێن) بەکار ببرێ، چونکە وشەی (دەرهێنەر) لە بەرانبەر وشەی (مخرج)ی عەرەبیدا دانراوە.
88 ڕەهوان نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.
89 ڕەهێڵ 1. رەهێڵە، رەهێڵەی باران؛ 2. رێژنەی تیر و فیشەک.
90 ڕەوا 1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!