# ناو مانا
81 پەرکانە 1. سەرچنکردنی کڵاش و گیوە؛ 2. رنینی پەڵکی سەرەوە لە تووتن و ریحانە؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.
82 پەریچەم چەم واتە: چاو بە هەورامی و پەریچەمیش واتە: چاو وەکوو چاوی پەری.
83 پەریزا پەریزاد، منداڵی پەری، لە پەری لە دایکبوو.
84 پەریگوڵ برێتی لە جوانچاکی بێوێنە.
85 پەریناز برێتی لە جوانچاکی ناسک و شیرین.
86 پەریوار پەری شێوە، وێنەی پەری.
87 پەریڕوو 1. پەری دیمەن، پەری وێنە؛ 2. جووانچاک، بەدەو.
88 پەرێ 1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.
89 پەرێز 1. رەبەت، بۆسەی راوچی؛ 2. جێگەی دەخڵی دووراو؛ 3. بە دزەدزە بۆ نەچیرچوون، نیشتنەپارێز بۆ راو.
90 پەرە ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!