# ناو مانا
81 سووراڵان 1. سوورئاڵان، سوور و ئاڵ پێکەوە؛ 2. پێداگرتن و سوێڕبوون.
82 سوورم زەوینی سوورمایی و رووتەن.
83 سوورێ گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای گەزنە (گەسگەسک) پەڕەپەڕەیە و شینی مەیلەوسوورە، لەئاودا دەیکوڵێنن و بەنی قاڵی پێ سوور دەکەن.
84 سوورێن 1. ئاماژەیە بە سوور؛ 2. جێگای سوورمایی، شوێنێ کە خۆڵەسوورەی هەبێ؛ 3. گوندێکە لە نێوان کوێرەگوێز و بۆیین لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
85 سوورەساو سێفەسوورە، سێوی سۆر.
86 سوورەگوڵ گوڵی سوور.
87 سوێروو 1. رەشۆڵە، ریشۆڵە، گاوانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
88 سوێرە نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
89 سوێسن 1. سۆسن، سوێسنە، سۆسەن، گیایەکە دوو سێ گەڵای بەقەد قامکێک هەیە و گوڵێکی وەک قووچەکەی زەنگۆڵەوێنەی بە سەرەوە دێتەدەر بەهاران لە بن نوواڵەبەفران شین دەبێ و دێتە دەر، تەمەنی کورتە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
90 سوێسکە سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!