| 81 |
سەفین |
چیایەکی بەرزە لە پشتی شاری (شەقڵاوە) و شارۆچکەی (سەرمەیدان) لە کوردستانی باشوور. |
| 82 |
سەگرمە |
سەرەتای بەرەی شەڕ، ئەو شوێنەی کە سەنگەر دەگیردرێ؛ 2. نێوی شاخێکە لە ناوچەی کۆیە لە کوردستانی باشوور؛ 3. چیایی سەخت و چڕوپڕ. |
| 83 |
سەمسیر |
خڵتی ترێ، تڵفی هەنگوور. |
| 84 |
سەنار |
نێوی عەشیرەتێکی کورد بووە لە لای ورمێ لە کوردستان. |
| 85 |
سەنگاو |
هەم گوندە هەم دەڤەرێکە لە ناوچەی کەرکووک کە هۆزی (سەنگاو)ی تێدا دەژین. |
| 86 |
سەنگەر |
چەپەر، مەکۆ، سپێر. |
| 87 |
سەنیار |
کڕیار، شتکڕ، کەلوپەلکڕ. |
| 88 |
سەکر |
1. داخستن، پێوەدانی دەرگا و پەنجەرە؛ (دەرگاکە سەکر کە)؛ 2. پاشماوەی (سەکا)کانن و (سەکا) یەکێک لە تیرە گەورەکانی رەگەزی ئارین کە لە ریزی ماد و پارتدا نێو دەبرێن؛ سەکاکان لە کۆندا لە سیستان و ئەفغانستان و مازندەراندا بڵاو بوونەتەوە. لە دوای ئەوەی کە تیرەی مانایی زیاتر لە چووار ساڵان حوکوومەتیان کرد، شکست دەخۆن و ماوەیەک حکوومەت دەکەوێتە دەست سەکاکان. سەکاکان لە بەرانبەر شاری زێوە یان زێویە کە لە کوردستاندایە و یەکێک لە گەورەشارەکانی مانایی یەکان بووە، شاری سەقز ساز دەکەن. وشەی سەقز یان سەکز لە وشەی سەکا وەرگیراوە. پاشان وردەوردە سەکاکان بوونەتە کورد و نێویان لە مێژوودا بە سەکر بڵاو بۆتەوە. هەندێ کەسیش پێیان وایە کە (شکاک)ەکان پاشماوەی (سەکا)کانن کە لە ورمێ و دەور و بەریدا دەژین و خاکی کوردستانە. |
| 89 |
سەڵماس |
وشەیەکی تورکیە؛ نێوی کۆنی سەڵماس شاری (شاپوور) ە لە ئازەرباییجان و کوردستان. بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم شارە ئازەرین و کوردیشی تێدا دەژی، بەڵام سێ بەشی زیاتری گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە، کوردن. |
| 90 |
سەیوان |
1. سابات؛ 2. چەتر؛ 3. خەرمانەی مانگ. |