# ناو مانا
81 بێریتە بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.
82 بێریڤان ئەو کەسەی کە ئیشی بێریاتی دەکا. (ڤان) وەکوو پاشگری وشە، لە زاراوەی کرمانجیدا هەر هەمان پاشگری (وان)ە کە لە زاراوەی سۆرانیدا هەیە و واتای پسپۆڕی و ئاگاداری و پاراستن و چاوەدێری و لێزانین و لێوەشاوەیی و بەخێوکردن دەدا، وەکوو: باخەوان، دەشتەوان، گاوان، شاخەوان و فڕۆکەوان و هیدیکە.
83 بێرەسا ئەو شوێنەی کە مەڕی لێ مۆڵ دەدەن بۆ دۆشین.
84 بێژا بە وتە، قسەکەر.
85 بێژوێ گوندێکە لە داوێن چیای ئالان لە پشتی سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات.
86 بێستان بێسان، بوستان، جێچاندنگەی میوەگەلی وەکوو: کاڵەک، شووتی، بایجان و تەماتە و هاروێ و هیدیکە.
87 بێشووک گوندێکە لە سەر رۆباری رواندز لە بناری چیای جندیان لە کوردستانی باشوور.
88 بێشۆرا گوندێکە لە لای مێگر لە کن رواندز لە کوردستانی باشوور.
89 بێشە مێشە، دەحل، دەسنێژ، لێڕی، بێشەچنار.
90 بێشەما جۆرێک تووتنی بۆندارە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!